ئەنجامی پشکنینی پێکانەکەی مباپێ دڵەڕاوکێی دروستکردووە

پێکانی کیلیان مباپێی فەرەنسی قورسە، چاوەڕواندەکرێت نزیکی مانگێک لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.

لە دوایین یاریی پاریس سان جێرمان بەرامبەر مۆنتیپیلێ، کیلیان مباپێ دوای (23) خولەک دووچاری پێکان بوو، بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ ستافی پزیشکیی یانە فەرەنسییەکە پشکنینیان بۆ ئەستێرەکەیان کردووە، دەرکەوتووە لە ماسولکەی ڕانی چەپی-دا دووچاری لێکپچڕان بووە و پێکانەکەش سوک نییە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەم جۆرە پێکانە زیاتر لە (21) ڕۆژی پێویستە بۆ چارەسەربوون، ستافی ڕاهێنانی پاریسی تووشی دەڵەڕاوکێ کردووە و بە گومانەوە لە ئاستی پێکانەکە دەڕوانن، چونکە بڕیارە لە (14)ی شوبات یاریی چوونی قۆناغی (16)ی “چامپیۆنزلیگ” بەرامبەر بایرن میونشن ئەنجامبدەن.

ئەگەرێکی بەهێز هەیە، “ئاسکە نوییەکەی فەرەنسا” نەتوانێت لە یاریی چوونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بایرن میونشن بەشداری بکات.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ مردنی چوار کەسی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازی لە ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم كەسایەتیی دیاری عێراق كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share