دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی ناحیەی بالیسان روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ لەسەر رێگەی ناحیەی بالیسان، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا کە پێکهاتوون لە دوو ژن و دوو پیاو”.