ڤاران وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

ڕافائێل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی مانچستەر یونایتد، بە فەرمی وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی “لو پاریسیان”ی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ڕافایل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی بڕیاری وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی داوە.

یاریزانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، “یاریکردن بۆ وڵاتە مەزنەکەم بۆ چەندین ساڵ گەورەترین پاداشتی ژیانم بوو، هەر کاتێک درێسی شینم پۆشیبێت هەستم بە شانازی کردووە.”

یاریزانەکەی مان یونایتد تەمەنی تەنها 29 ساڵە، میدیاکانی فەرەنسا بە گومانەوە لە بڕیارەکەی دەڕوانن.

ڤاران لە ساڵی 2013وە دەستی بە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە، 93 یاری ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆمار بکات، هەڵگری ناسناوی مۆندیال و یورۆیە، دووەم یاریزانە لەدوای کەریم بنزیمە لە دوای مۆندیالەوە وازهێنانی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

تیباس: ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت، بەرشلۆنە ناتوانێت

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ مردنی چوار کەسی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share