ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی رۆژی جەژنەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی جەژن و نوێژی هەینی، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئەگەر یەکەم رۆژی جەژن بکەوێتە هەینییەوە پێویستە هەردوو نوێژەکە ئەنجامبدرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەو پێیەی ئەگەری ئەوە هەیە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بکەوێتە رۆژی هەینی، هەر کاتێ جەژن و جومعە کۆبونەوە لە یەک ڕۆژدا، ئەگەر خەڵکەکە جەژنیان کرد بە کۆمەڵ، ئەوە دەربارەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی، لای جمهوری زانایانی ئیسلام؛ بەتایبەتی هەرسێ‌ مەزەبی (حەنەفی ‌و شافیعی ‌و مالیکی)و زاهیریەکانیش پێیانوایە، بە هیچ شێوەیەک نوێژی جەژن، شوێنی نوێژی هەینی ناگرێتەوە ‌و نوێژی هەینیش شوێنی نوێژی جەژن ناگرێتەوە”.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا دەڵێت، “ئەگەر ئەو فەرموودەیەی کە باس لە رێگەدان و جائیزبوونی ئەنجامنەدانی نوێژی هەینی دەکات لە رۆژی جەژن ئەوە تایبەت‌ بووە بەو گوند ‌و شوێنە دوورانەی مزگەوتیان نییە، یان وتاری هەینیان نییە، یان ئەو موسافیرانەی کە لە گوندەکانەوە هاتوون بۆ شار و ویستویانە بگەڕێنەوە و پێغەمبەری خوا (د.خ) بۆ ئاسانکاری و قورس نەبوونی ئەرکی سەرشانیان وای پێفەرموون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “داوا دەکەین بە هیچ شێوەیەک ئەوە نەکرێتە مایەی دەنگە دەنگ‌ و ئاژاوە و قسە‌ و قسەڵۆک‌ و دروستکردنی راڕایی و کێشەنانەوە لە ناو موسڵمانان، باشتروایە موسڵمانان بۆ دەرچوون لە خیلاف‌ و را جیاوازی، بەشداری نوێژی هەینی بکەن، چونکە ئەو کاتی لە جیاتی پەناربردن بۆ روخسەت، دەستگرتنە بە عەزیمەت‌ و رۆیشتنە لەسەر رای زۆرینەی زانایانی فیقهی ئیسلامی، لە خیلافیش چوونەتەدەر، بەتایبەتتر کە ئێستا لە هەر کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکدەنگی و خۆشەویستی و تەباییە”.

 

بابەتی پێشتر

مان سیتی چامپیۆنزلیگی داگیرکردووە

بابەتی دواتر

جۆ بایدن خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کاندید دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share