بەفربارین لە باشماخ ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستكرا بە پاككردنەوەی رێگا و شەقامەكانی ناو كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەفربارین لە باشماخ و پاككردنەوەی رێگا و شەقامەكانی ناوكۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لەلایەن هۆبەی ئۆتۆمبێل و ئامێركارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخەوە ئەنجامدرا بە مەبەستی كارئاسانی و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران و شۆفێران.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەنجلینا جولی و نادیە موراد سەردانی گوندی كۆجۆ لە شەنگال دەكەن

بابەتی دواتر

بە فەرمی.. گۆڕانکاری لە (ڤار)دا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share