وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی دروست هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، چەند دەنگۆیەک سەبارەت بە بڕیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بڵاوکرانەوە، بەڵام دەنگۆكان دوورن لە ڕاستییەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، هێشتا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدایە و بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی دروستە و لێژنەی باڵا بڕیاری لەسەر دەدات.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی وتیشی، “تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك دەربارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان نەدراوە و ئەم دەنگۆیانە، كە باس لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەكەن، پێش ئەوەی ئەنجومەنی باڵا بڕیاری لەسەر بدات، ڕاست نیە”.

بەپێی ئامارە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 146 هەزار و 31 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 122 هەزار و 829 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 959 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

باشترینەکانی ئۆسکاری 2021 دیاریکران

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵەی خوێندکاران دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share