بە فەرمی.. گۆڕانکاری لە (ڤار)دا دەکرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بڕیاریدا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای لێدانەوەی تۆمارەکاندا بکات (ڤار).

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە بڵاوکراونەتەوە، بڕیاردراوە سیستەمێکی نوێی تەکنۆلۆژیای ڤیدیۆ (ڤار) لە یارییەکانی تۆپی پێدا بگیرێتەبەر.

ئەم سیستەمە نوێیە بۆ یەکەمجارە بەکاردەهێنرێت، لە جامی جیهانی یانەکانەوە بەکاردەخرێت، کە ئەمڕۆ لە مەغریب دەستپێدەکات.

لە سیستەمە نوێیەکەدا، ئامادەبووانی نێو یاریگا و بینەران لە ماڵەکانی خۆیانەوە دەتوانن گوێبیستی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی گۆڕەپان و ناوبژیوانانی (ڤار) بن.

ئەم هەنگاوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕوونکردنەوەی زۆرێک لەو بڕیارانەی لەلایەن ناوبژیوانانەوە دەدرێن.

تەکنۆلۆژیای (ڤار) چەند ساڵێکە لە بواری تۆپی پێدا بەکارخراوە، بەهۆیەوە ناوبژیوانان تۆماری یارییەکان دەبیننەوە و پاشان بڕیار لەبارەی (گۆڵ، ئۆفساید، کارتی سوور) دەدەن.

بابەتی پێشتر

بەفربارین لە باشماخ ئاستەنگی هاتوچۆی دروستكردووە

بابەتی دواتر

نرخی گۆشتی سوور بەرزتردەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share