ڕەچەڵەكی شاژنی بەریتانیا دەگەڕێندرێتەوە بۆ “پێغەمبەری ئیسلام”

چەند ڕاپۆرتێك باس لەوە دەكەن، ڕەچەڵەكی شاژنی بەریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ محەمەد، پێغەمبەری ئیسلام، داپیریشی شازادەیەكی موسوڵمان بووە و لە ئەندەلوس ژیاوە.

بەشێك لە ڕۆژنامە و میدیاكانی بەڕیتانیا درەختی خانەوادەی شاژنە ئەلیزابێس-یان بڵاوكردووەتەوە، كە زنجیرەی ڕەچەڵەكی بە محەمەدی پێغەمبەری ئیسلام كۆتایی دێت.

لەوبارەیەوە گۆڤاری زە ئیكۆنۆمیست ئاماژەی بەوەكردووە، ڕاپۆرتەكان ئەوە پیشاندەدەن، شاژنی بەریتانیا لە ڕەچەڵەكی پێغەمبەری ئیسلامە، بەوەش دەبێتە كچە مامی پاشاكانی مەغرب و ئوردن، هەروەها ئایەتوڵا خامنەئی، ڕابەری شۆڕشی باڵای ئیسلامیی ئێران.

بەڵام ئەو دەنگۆیانە پێش چەندین ساڵ جارێكی دیكە سەریان هەڵداوەتەوە، وەك گۆڤارەكە ئاماژەی پێكردووە.

هەروەها گەڕاوەتەوە بۆ ڕاپۆرتێكی پێشووتر كە ڕۆژنامەیەكی مەغربی بە ناوی “ئەلئەسبوع” لە ساڵی 2018 بڵاویكردووەتەوە كە شاژنی بەریتانیای بۆ 43 نەوەی پێشووی خۆی گەڕاندووەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕەچەڵەكی شاژنی بەریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ ئیرڵ كامبریج، حاكمی كامبریج لە سەدەی 14ی زاینی و لە ئیسپانیای موسوڵمانیشەوە ڕەچەڵەكی دەگەڕێتەوە بۆ فاتیمەی كچی پێغەمبەری ئیسلام.

میدیاكان ئاماژەیان بەوەكردووە، جیهانی عەرەبی و ئیسلامی هەندێكیان پێشوازی لەو جۆرە هەواڵە دەكەن و دڵخۆشن پێی و هەندێكی دیكەش بە پیلانگێڕی ناویان بردووە.

هەندێك ڕۆژنامە و گۆڤاری بەریتانی پەیوەست بەو ڕاپۆرتانە ئەوەیان خستوەتەڕوو، شازادە چاڕڵز نەوەی شاژنی بەریتانیا كراوەیە بە ڕووی ئیسلامدا و تەنانەت هاوڕێیەكی موسوڵمانی وتویەتی، “هەندێك كات دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە یەك ژن بكات”.

هەروەها شازادە چاڕڵز پاڵپشتیی سەنتەری ئۆكسفۆر بۆ توێژینەوە ئیسلامەییەكان دەكات و لە هەندێك كۆڕ و كۆبوونەوەی لەگەڵ خەڵكانی ئیسلامیدا وشەی “السلام عليكم”ی بەكارهێناوە.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی فەتح ڕەخنە لە هەنگاوێكی حكومەتی عێراق دەگرێت

بابەتی دواتر

چین دەیەوێت بەتەواوی ڕوو لە وزەی خاوێن بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share