ژن و پیاوێكی بەساڵاچوو بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدا

بەھۆی لێچوون و دزەکردنی غازەوە، ژن و پیاوێكی بەساڵاچوو لە ماڵەكەی خۆیاندا لە كەركوك گیانیان لەدەستدا.

رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی “ئەسرا و مەفقودین”ـی شاری کەرکوک روویداوە، پیاوەكە ناوی نەوزاد عەبدولکەریمە و تەمەنی 73 ساڵە، هاوژینەكەشی ناوی سوعاد کەریمە كە تەمەنی 71 ساڵە.

موقەدەم – عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە ئێستای راگەیاند، لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دەركەوتووە ژن و پیاوەكە بەهۆی لێچوونی غازەوە خنکاون، بەڵام تەرمەكانیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشكیی دادی و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

رووداوەكانی مردن بەهۆی لێچوونی غازەوە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ساڵانە چەندین جار روودەدەن، زۆرترینیان زستانی رابردوو بوو كە دەیان هاوڵاتی بەهۆی لێچوونی غاز و لێكەوتەكانییەوە گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت، لەبەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان…
Total
0
Share