فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمی ماسی لە كوردستان و عێراق دەكەوێتە پارێزگای دهۆكەوە كە لە ئایندەدا دەتوانرێت بەرهەمی ماسی هەناردەی بازاڕەكانی عێراق و وڵاتانی كەنداو بكرێت.
لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە، لە ئێستادا ڕێژەی 65%ـی كارەكانی پڕۆژەكە تەواوبووە و سەرمایەكەی 10 ملیۆن دۆلارە كە 500 هەلی كاری ڕەخساندووە.
پێشتریش حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە بەرهەمی هەنار هەناردەی وڵاتانی دەرەوە كراوە و خواستی لەسەر بووە.