سلێمانی.. بەرپرسیاری تەقینەوەی كافتریای لیلی دەستگیركرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرپرسیاری تەقینەوەی كافتریای لیلی سلێمانی دەستگیكرا.

ڕێكان جەمال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستادا ھۆكاری تەقینەوەكەی كافتریای لیلی لە شەقامی سالم ئاشكراكرد و دەڵێت، “بەهۆی ئەوەی كارمەندێكی نێو كافتریاكە ھەستەوەری سیستمی غازەكەی لێكردبووە تا غازی زیاتر لەو سیستمە بێت و ئاگری زیاتر بكاتەوە بۆ گەشانەوەی خەڵوزی نێرگەلە، ببووە هۆی پەنگخواردن و لیككردنی غازەكە و پاشان تەقینەوەی”.

باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا ئەو كەسە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بەرەبەیانی 12ی ئایار، لە كافتریای لیلی كە دەكەوێتە شەقامی سالمی سلێمانی تەقینەوەی غاز لە كافتریاكە ڕوویدا و بەھۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتیی برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ڕێگە نەدرا پێنج یاریزانی بەرشلۆنە پشكنینی پزیشكی بكەن

بابەتی دواتر

سەنیدکای ڕۆژنامەنووسان ئاماری پێشێلکارییەکانی شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share