بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی وردەكاریی سیستمی نوێی پاسپۆرت ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی سیستمی نوێی پاسپۆرت دەدات و دەڵێت، هاوڵاتی لەماوەی كاتژمێرێكدا دەبێتە خاوەنی.

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە دەست بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستمی نوێدەكەن.

وتیشی، “مامەڵەی وەرگرتنی پاسپۆرتەكە ڤیزە كارتێكی پێویستە كە 91 هەزار دیناری عێراقی و زیاتری تێدابێت، لەگەڵ بوونی كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری”.

عەمید سالار روونیكردەوە، پاسپۆرتی نوێ لە دوو شوێن ئاسانكاری بۆ هاوڵاتی دەكات، لەلایەك رۆتین كەمدەكاتەوە و كات بۆ هاوڵاتی دەگەڕێنێتەوە، لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانیش هەڵگری پاسپۆرتی نوێ دەتوانێت لە دەرگا ئەلیكترۆنییەكانەوە هاتوچۆبكات و سەرە و راوەستانی نامێنێت.

ئاشكراشیكرد، لە سیستمی نوێدا كۆپیكردن و فایل نامێنێت و هاوڵاتی لەماوەی كاتژمێرێكدا دەبێتە خاوەن پاسپۆرتی خۆی.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستدا بەم سیستمە نوێیە بۆ سێ گروپ كاردەكەن، ئەوانەی پاسپۆرتیان نییە و دەیانەوێت ببنە خاوەن پاسپۆرت، ئەوانەی خاوەن پاسپۆرتن و پاسپۆرتەكانیان بەسەرچووە و ئەوانەش كە پاسپۆرتەكانیان لە ساڵ كەمتریان تیاماوە.

سەبارەت بەو بڕە پارەیەش كە وەردەگیرێت ئەوەی خستەڕوو، بەپێی ئەو گرێبەستەیە كە حكومەتی ناوەند لەگەڵ كۆمپانیاكان ئەنجامیداوە، هیچی بۆ حكومەتی هەرێم نییە، بەڵكو دەگەڕێتەوە بۆ حكومەتی ناوەند.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات و هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان تاووتوێدەکات. بەپێی بەرنامەی ئەو بەرنامەی کارەی راگەیەندراوە،…
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی واژوو دەکەین

شاسوار عەبدولواحید ئاشکرایدەکات، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی واژوو دەکەن. شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی…
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share