زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە

لۆگۆی زانكۆی سلێمانی

بەپێی نوێترین راپۆرتی پێگەی (Webometrics) بۆ جارێكی دیكە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمە و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق لە پلەی پێنجەمدایە، لەسەر ئاستی جیهانیش چەندین پلە چۆتە پێشەوە، كە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو ئاستی بەرزبووەتەوە.

ئەم لیستە نوێیەی پێگەی (Webometrics)، كە لە نوێترین راپۆرتی ئەمساڵیدا بڵاویكردوەتەوە، تێیدا بەپێی زۆریی (citation)ی مامۆستایانی زانكۆكان ریزبەندی بۆ زانكۆكان كردووە.

لە راپۆرتی پێگەكەدا هاتووە، لە ساڵی 2023دا (45231) سایتەیشن-ی هەبووە، كە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ بەرەوپێشچوونی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهانیش.

سایتەیشن واتە مامۆستایانی ئەو زانكۆیە لە (Google Scholar) توێژینەوەكانیان لەو ساڵەدا زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە و كەسانی دیكە بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ توێژینەوەكانیان، وەكو سەرچاوە توێژینەوە، بڵاوكراوەی ئەو مامۆستایانەیان لە (Google Scholar) وەرگرتووە و لە توێژینەوەكانیاندا بەكاریانهێناوەتەوە.

ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی، سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە، لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەیدەبەن و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵانە ریكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات.

لە بارەی بەدەستهێنانی ئەو پلەیەوە زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، بۆ ئەمساڵیش بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و پەرۆشی و دڵسۆزی مامۆستا و فەرمانبەران، زانكۆی سلێمانی توانی باشترین ریكۆرد لەسەر ئاستی زانكۆكانی تر تۆمار بكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ تایبەت و حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا لە پلەی یەكەمدا بێت لە ریزبەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتیەكانیشدا پێگەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پێشتر

هاوشێوەی هەنار حكومەتی هەرێم بەرهەمی ماسی هەناردەی دەرەوە دەكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بە تۆمەتی چەکی بێمۆڵەت و ڕێگری لە هاوڵاتییان سێ کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share