لە بەرژەوەندیی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان بڕیاردرا

حكومەتی هەرێم بە نووسراوێكی رەسمی رەزامەندی لەسەر كاركردنی پزیشكانی ددان و دەرمانسازداوە تاوەكو بەشێوەی خۆبەخش بۆ ماوەیەی سێ ساڵ لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم كاربكەن.

بەپێی نووسراوێكی حكومەتی هەرێم بە ژمارە (13148) كە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیان لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كردووە و تێیدا هاتووە، “كێشە و گرفتی دەرچووانی كۆلیژەكانی پزیشكی و دەرمانسازی لە زانكۆكانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم بە مەرجێك دەرچوونیان باوەڕپێكراو بێت و لە دوای ساڵی 2015شەوە دانەمەزرابن رەزامەندنی كاركردنیان وەك خۆبەخش بۆ دراوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رەزامەندی لەسەر كاركردنی پزیشكانی ددان و دەرمانساز بەشێوەی خۆبەخش بۆ ماوەیەی سێ ساڵ لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دراوە وەك مەشقكار كە ببێتە مایەی پلەبەندیان بۆ گۆڕینی ناونیشانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە ڤیدیۆکاندا وتراوە لەگەڵ…
Total
0
Share