نرخی دۆلار بازێکی دیکەی دا

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نزیکبووەوە لە 170 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد، سەرەتا نرخی 100 دۆلار بەرزبووەوە بۆ 169 هەزار و 500 دینار، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە دابەزییەوە بۆ 168 هەزار و 500 دینار”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمڕۆ بانکی ناوەندی تەنها 69 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە ئەمە بڕێكی کەمە و ناجێگیرییەکی زۆری لەبازاڕدا دروستکردووە”.

باسیلەوەشکرد، “ماوەی دوو مانگە بانکی ناوەندی چەندین کۆبوونەوەی کردووە، چەندین لێدوانی داوە، بەڵام ئەمانە نەیانتوانیوە کاریگەری لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار هەبێت، ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کە پێویستە عێراق پابەندبێت بە فشارەکانی بانکی نێودەوڵەتی و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لە بەسیستمکردنی بانکەکان و بەستنەوەیان بە تۆڕی دارایی بانکی جیهانییەوە، خۆی لە راستیدا هەموو ئەمانەش کاتیان پێویستە”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: لەدوای نیوەڕۆوە بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بیری کاک ئارام و ژیان و مەرگە شەرەفمەندانەکەی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزمبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share