کەشناسیی هەرێم: لەدوای نیوەڕۆوە بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و باشووری هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی باران بە لێزمە دەبارێت لەگەڵ دروستبوونی هەورەتریشقە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، لە دوای نیوەرۆ لە ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و باشووری هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی باران بە لێزمە دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەورەتریشقە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەی چوارشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان، لە دواینیوەڕۆ لە ناوچەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و باشووری هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی سلێمانی باران بە لێزمە دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بە نادادپەروەرانە دادگایی كراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە،  لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گۆهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە.…
Total
0
Share