براوەیەکی نۆبڵ مەدالیاکەی بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی ئۆکرانیا دەفرۆشێت

 

یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە ڕۆژنامەنووسێکی ڕوسییە، مەدالیاکەی بە بڕە پارەیەکی زۆر فرۆشت، بۆئەوەی وەک هاوکاری پێشکەشی منداڵانی ئۆکرانیای بکات، کە بەهۆی هێرشی ڕوسیاوە تووشی نەهامەتی بوون.

دێمیتری مۆراتۆڤ کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ ماریا ڕێسا ڕۆژنامەنووسی فلیپینی، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێبەخشرا، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە مەدالیاکەی بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی فرۆشت، کە بە گرانترین نرخ دادەنرێت تائێستا خەڵاتەکانی نۆبڵ لەکاتی فرۆشتنیاندا تۆماریانکردووە.

مەدالیاکەی موراتۆڤ بە بڕی 103 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، لە زیادکردنێکدا لە نیویۆرک فرۆشرا، ئەو برە پارەیە لەلایەن خاوەنەکەیەوە بەخشرا بە ڕێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی ئۆکرانیا و بەتایبەت ئەو منداڵانەی بەهۆی هێرشی ڕوسیاوە ئاوارەبوون.

ئەو نرخەی دراوە بە مەدالیاکەی مۆراتۆڤ گرانترین نرخە کە تا ئێستا مەدالیاکانی نۆبڵ تۆماریانکردووە، مەدالیاکە کێشەکەی 175 گرام لە زێڕی عەیارە 23 بووە.

دێمیتری مۆراتۆڤ، تەمەنی 60 ساڵە، لە ساڵی ڕاب ڕابردوودا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی فلیپینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێدرا، بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ بەرگریکردن لە ئازادیی ڕادەربڕین لە وڵاتەکانیاندا.

بابەتی پێشتر

شارەوانی ئەو ئاژەڵانە دەفرۆشێت كە دەستی بەسەرداگرتوون

بابەتی دواتر

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکا هۆشداری لە مەترسیی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر دڵ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارلی چاپڵن لە پاكستان

گەنجێكی پاكستانی، لەڕێگەی لاساییكردنەوەی چارلی چاپڵنەوە، دەیەوێت خەڵكی ناوچەكەی دڵخۆشبكات و بژێویی ژیانی دەستەبەر بكات. عوسمان خان، تەمەنی…
Total
0
Share