ئەرشیفی ستیڤن هۆكینگ دەخرێتە پاڵ ئەرشیفی نیوتن و داروین

ستیڤن هۆكینگ-ی زانای كۆچكردوو

حكومەتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، پلانی هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە توێژینەوە و كارەكانی ستیڤن هۆكینگ-ی زانای كۆچكردوو و پاراستنی لە كتێبخانە و مۆزەخانەدا.

بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی دوێنێ چوارشەممە بڵاوكرایەوە، ئەرشیفە گەورەكەی كە پێكدێت كاغەزی توێژینەوە زانستییەكانی دەبرێتە كتێبخانەی زانكۆی كامبریدج، لەكاتێكدا كۆی ناوەرۆكی كتێبخانەكەی دەگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانەی زانستی.

بەمەش ئەرشیفەكەی هۆكینگ دەخرێتە پاڵ ئەرشیفی هەریەك لە ئیسحاق نیوتن و چارلز داروین لە كتێبخانەكەدا.

كەلوپەلەكانی كتێبخانەكەشی، كە كورسی جوڵاوی پێشكەوتوو و مەدالیاكان و دیارییەكان لەگەڵ كەلوپەلەكانی دیكە دەگرێتەوە، لە مۆزەخانەی زانستی دەپارێزرێن، هەندێكیشیان لە مۆزەخانەی زانستی لە لەندەن لە سەرەتاكانی 2022 نمایشدەكرێن.

هۆكینگ، كە ناو و ناوبانگێكی گەورەی زانستی بەدەستهێنا بەهۆی كارە زانستییەكانی لەبواری كونە ڕەشەكەی گەردوون، لە ئازاری ساڵی 2018 لە تەمەنی 76 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، دوای ئەوەی زۆرینەی تەمەنی لە گەڕان بەدوای بنەڕەتی گەردوون بەسەربرد.

هۆكینگ لە تەمەنی 21 ساڵیدا توشی نەخۆشییەكی دەمار بوو، بەهۆیەوە بەدرێژایی دوای ئەو ماوەیەی تەمەنی ناچاری بەكارهێنانی كورسی جوڵاو بوو بۆ جموجوڵەكانی جگە لەوەی لەڕێی ئامێرێكی ئەلیكترۆنی تایبەت بە دەنگ دەیتوانی قسە بكات.

س: ڕۆیتەرز + RT

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

بایدن داوا لە كۆنگرێس دەكات ڕێكاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ كۆتایهێنانى توندوتیژيی چەكداری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share