بەهۆی رەوشی كەشوهەواوە پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندنی بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان راگەیەندرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پهروهردهی گهرمیان رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی کەشوهەوا و بارانبارینی سبەی سێشەممە، سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی دەرەوەی شار و گوندەكان، كە دوورن لە رێگای سەرەکییەوە واتا رێگاکەیان گڵە، ئاگاداردەکەینەوە سبەینێ پشووە.