چوارقوڕنە.. پیاوێك لەناو بازاڕ تەقە لە ژنەكەی دەكات

تۆمەتباری ڕوداوەكە دەستگیرنەكراوە

لەناو بازاڕی ناحیەی چوارقوڕنە پیاوێك چەند فیشەكێك بە ژنەكەیەوە دەنێت، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەكە دەڵێت، بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لەژێر چارەسەركردندایە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئیستای وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی شارەوانی ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە پیاوێك بە دەمانچە دوو فیشەكی ناوە بە ژنەكەی خۆیەوە و برینداری كردووە.

وتیشی، “دوابەدوای ڕوداوەكە ژنەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیە كراوە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكدایە”.

شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، تەنها ئەوەندە وتە لە بریندارەكە وەرگیراوە كە بكەری ڕوداوەكە هاوسەرەكەی خۆی بووە و، وەرگرتنی وتەی زیاتر دەكەوێتە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی چارەسەركردن.

باسی لەوەشكرد، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستیپێكردووە، بەڵام هێشتا تۆمەتبار دەستگیرنەكراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

كوردستان.. دروستكردنی پوولێك بۆ پاپا توركیا و ئێران تووڕە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share