پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەكات گشتاندن بكرێت بۆ جێبەجێكردنی تەرخانكردنی 10%ی كورسییەكانی خوێندنی باڵا بۆ كەسوكاری شەهیدانی هەرێم.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، لە نووسراوێکدا بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق داوای تەرخانکردنی رێژەی 10%ی کورسیەکانی خوێندنی باڵایان بۆ کەسوکاری شەهیدانی کوردستان كردووە.
بۆ ئەوەش ئەو پەرلەمانتارە داوایكردووە گشتاندن بۆ نووسراوی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق بکەن بۆ سەرجەم زانکۆکانی عێراق و هەرێم.