حكومەتی هەرێم: بڕیاری خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان دەرچوو

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم خەرجبكرێت و وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش پشتڕاستیدەكاتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان.

رەزامەندییەكەی سودانی ئەمڕۆ بە نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە و تیایدا هاتووە، مووچەی ئەو دوو مانگە خەرجدەكرێت تا ئەوكاتەی تێبینییەكانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەردەكرێت.

هەر ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share