فەرمی.. کلاسیکۆیەکی دیکە ئەنجامدەدرێت

تیروپشکی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدرا، جارێکی دیکە یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بەریەککەوتنەوە.

دوای ئەنجامدانی کلاسیکۆی چوونی لالیگا و سوپەری ئیسپانیا، ئەمڕۆ دووشەممە، تیروپشکی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ” ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەی کلاسیکۆی لێکەوتەوە.

ئەنجامی تیروپشک بەم جۆرە بوو:

ئۆساسونا – ئەتلەتیک بلباو

ڕیاڵ مەدرید – بەرشلۆنە

یارییەکانی پێش کۆتایی “کۆپا” بە سیستەمی “چوون و گەڕانەوە” سازدەکرێن.

یارییەکانی چوون لە ڕێکەوتی (8)ی شوباتی 2023 ئەنجامدەدرێن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە ڕێکەوتی (1)ی مارس.

بەهۆی بەشداریکردنی یانەی شاهانە لە جامی جیهانیی یانەکان لە مەغریب، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یاریی چوونی کلاسیکۆی “کۆپا دێل رێ” لە کاتێکی جیاوازدا ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێم

بابەتی دواتر

داوادەكرێت كورسیی خوێندنی باڵا بۆ كەسوكاری شەهیدانی هەرێم تەرخانبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی دڵی لای مەدریدە

كیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی هێشتا دڵی لای ڕیاڵ مەدریدە و لە نوێترین لێدوانیدا باس لە پەیوەندییەكانی خۆی و…
Total
0
Share