چاوەڕواننەکراو.. کانسێلۆ و بایرن هەنگاوێکیان ماوە

ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو، دەیڤید ئۆرنستاین سوپرایزێکی گەورەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، کە بایرن میونشن خۆی ئامادە دەکات بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆی بەرگریکاری ڕاستی یانەی مانچستەر سیتی.

ئۆرنستاین لە ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پشتڕاستیکردووەتەوە، کە ئیدارەی بایرن میونشن کاردەکات بۆ ئەوەی کانسێلۆ بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی “سکای سپۆرت” کەوتووە، بڕیارە یانە ئەڵمانییەکە بژاردەی “گرێبەستی هەمیشەیی” بکاتە یەکێک لە بڕگەکانی گرێبەستەکە لە هاوینی داهاتوودا.

لە دوایین یارییەکانی “سیتیزنس”دا کانسێلۆ ئاستی دابەزیوە و ڕۆڵە سەرەکییەکەی لەدەستداوە، بۆیە لە مێرکاتۆی زستانەدا ئامادەیی دەربڕیوە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی پێشتر

داوادەكرێت كورسیی خوێندنی باڵا بۆ كەسوكاری شەهیدانی هەرێم تەرخانبكرێت

بابەتی دواتر

هاندەرانی ڕۆما هەوڵی کوشتنی زانیۆلۆ-یان داوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی به‌رشلۆنه‌ی شۆک کرد

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ئانسو فاتی هێشتا قۆناغی چاره‌سه‌ربوونی تێنه‌په‌ڕاندووه‌ و تاوه‌کو مانگێکی دیکه‌ش ناتوانێت به‌شداریی چالاکییه‌کانی وه‌رزی…
Total
0
Share