فەڕەنسییەكان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و سوورن لەسەر ڕەتكردنەوەی یاسای “ئاسایشی گشتگیر”، كە بە دژی ئازادییەكان ناوی دەبەن.
ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم، لە بەشێكی شارەكانی فەڕەنسا هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە ڕژانەوە سەر شەقام و جارێكی دیكە ناڕەزایەتییان دژ بە یاسای “ئاسایشی گشتگیر” دووپات كردەوە.
لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە، كاتژمێر یەك بە كاتی فەڕەنسا هاوڵاتییان ڕژانە سەر شەقامەكان و لە گۆڕەپانی شاتلییەوە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و بەرەو گۆڕەپانی كۆماری بەڕێكەوتن.
خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ درێژەی ئەو خۆپیشاندانانەیە كە لە چوارشەممەی ڕابردووەوە لەو وڵاتە دەستی پێكردووە بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو یاسایەی دەركراوە و داوا دەكەن، “یاسای ئاسایشی گشتگیر ڕابگیرێت و كاری پێنەكرێت”.
لە خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتە توندوتیژی ڕویدا و هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی یەك بوونەوە.
Police are trying to break up the crowd and charge protesters despite the fact that the march is on its declared itinerary #SecuriteGlobale #France pic.twitter.com/dpCpk4Rib7
— Manuel Ausloos (@manuel_ausloos) December 12, 2020