بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی هەرێمی گرتووەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکاندا و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکاندا لەکاتەکانی ئێوارە رێژەی دابارین زیاد دەبێت بە تایبەت لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، لە قەڵادزێ و کۆیە و تەق تەق و شوان ئاستى دابارینى زیاتردەبێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “پلەکانی گەرما لە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان و ناوچە نیمچە بەرزەکان 1-2 پلە نزمبوونەوە بەخۆوە دەبینێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.
باسیلەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکاندا، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ شێوازی دابارین لەهەندێک ناوچەی باشووری هەرێم لە نمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت و بە کاریگەری زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی کە رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.