100 خێزانی ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە زێدی خۆیان

بە پاڵپشتیی دارایی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، نزیکەی 100 خێزانی ئێزدی کەمپی ئاوارەکانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە ناحیەی قەحتانیەی سەر بە قەزای شەنگال.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، “بە پاڵپشتیی دارایی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکەی 100 خێزانی ئێزدی توانیان کامپی ئاوارەکان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە قە‌حتانیەی سەر بە قەزای شەنگال”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئەم پاڵپشتیەی حکومەتی ئەمریکا یارمەتیدەر بوو لە دابینکردنی پارەی کاش و نۆژەنکردنەوەی ماڵەکانیان، بەڵام هێشتا نزیکەی 400 خێزانی تری ئێزدی نیشتەجێی کامپەکەن کە کاتی خۆی لە دەستی داعش هەڵهاتوون”.

بابەتی پێشتر

پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ تەمەنی دەگەڕێنێتەوە 18 ساڵ

بابەتی دواتر

کەشناسیی زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەوە ئاشکرادەکات کە هەرێمی گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share