بەوێنە.. مارێكی دەگمەنی دوو سەر دۆزرایەوە

لە شارۆچكەیەكی وڵاتی ئەفریقای باشوور كەسێك لە باخچەی ماڵەكەیدا مارێكی دەگمەنی دۆزییەوە كە دوو سەری هەیە و بە دوو ئاراستەی جیاواز لە جوڵەدابوون.

بەپێی ڕۆژنامەی (دەیلی ستار) ڕانگلەر نیك ئیڤانز شارەزای بواری مار كە لەلایەن خاوەن ماڵەكەوە بۆ بینینی بانگێشت كراوە ڕایگەیاندووە، مارەكە لە زنجیرە و جۆرە بێ زیانەكانە.

مارەكە كە درێژییەكەی نزیكەی 30 سانتیمەترە لە شارۆچكەی دیربان-ی سەر بە شاری ندویدكیی ئەفریقای باشوور دۆزراوەتەوە.

هەندێكجار هەردوو سەری مارەكە هەوڵیانداوە بە ئاراستەی پێچەوانە جوڵە بكەن، هەندێكجاری دیكەش یەكێكیان لەسەر ئەوی دیكەیان جێگیربووە، كاتێك ویستویانە جوڵەیەكی سەقامگیر بكەن، وەك ئەوەی شارەزاكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ زیاتر لە 13 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق ڕوویانداوە

بابەتی دواتر

عێراق.. لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگای بزوتنەوەی ئیمتیداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share