نافز ناوپردانی: لە هەولێر چارەسەری قەیرانی غاز نەكرێت نرخەكەی بەرزتردەبێتەوە

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، قەیرانی كەمیی غاز لە هەولێر بەردەوامە و تائێستا چارەسەر نەكراوە و دەشڵێت، “ئەگەر ئەو قەیرانە چارەسەرنەكرێت نرخەكەی بەرزتردەبێتەوە”.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، یەك بوتڵ غازی بازرگانی لە شاری هەولێر گەیشتووەتە 19 هەزار دینار و هاوڵاتییان شەوان نۆرەیان بۆ وەرگرتنی غاز گرتووە.
نافز ناوپردانی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، قەیرانی كەمیی غاز لە شاری هەولێر بەردەوامە پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان چارەسەری ئەو گرفتە بكات و ئەو بڕە غازەی لە وەرزی هاویندا بۆ هاوڵاتییانی شاری هەولێر دابیندەكرێت هەمان بڕە بۆ وەرزی زستان كە ئەوەش خواست و پێویستیی شاری هەولێر پڕناكاتەوە قەیران دروستدەبێت.

جەختیكردەوە، “ئەگەر قەیرانی غاز لە شاری هەولێر چارەسەرنەكرێت نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە بەرزتر دەبێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا پارێزەرێكی كورد خەڵات دەكات

بابەتی دواتر

حكومەت هێلكە و شیر و ئاردی زۆر دەخاتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share