ئەمریكا پارێزەرێكی كورد خەڵات دەكات

بەشدار حەسەن، پارێزەری كورد بووە براوەی خەڵاتی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ بۆ ساڵی 2022، كە خەڵاتەكە ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەیبەخشێت بە دوو باشترین كەسایەتی لەسەر ئاستی جیهاندا كە جێدەستیان لە بواری بەرگریكردن لە مافی مرۆڤ دیاربووە.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی زیندانییانی بادینان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەسەر ئاستی جیهان ساڵانە لە سەرەتای مانگی شوباتەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوو باشترین كەسایەتیی خەڵات دەكات بە تایبەت ئەو كەسانەی كە بەرگری لە مافەكان مرۆڤ دەكەن و رێوڕەسمەكەش لە واشنتن بەڕێوەدەچێت و ناوی خەڵاتەكەش: Human Rights Defenders Award”.

ئاشكراشیكرد، “بۆ ساڵی 2022 لە 652 سیڤی كە لەلایەن باڵیۆزخانە، كونسوڵگەرییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكانی ئەمریكا لەسەرتاسەری جیهان سیڤی نێردراوە بۆ وەزارەتی دەرەوە، من و كەسێكیتر لە ئەفریقا دەستنیشانكراوین بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان لەگەڵ تۆم باراک و سێنتکۆم ئەنجامدا

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ یەکگرتنی راستەقینە و پاراستنی ئاگربەست. جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی،…
زیاتر ببینە

لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیركردنی پەیامنێرەكەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر دەكات

لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان بە توندی ئیدانەی رێوشوێنی سەركوتكارانە و ئەو پێشێلكارییانە دەكات كە دژ بە ئازادیی رۆژنامەوانی و…
Total
0
Share