حكومەت هێلكە و شیر و ئاردی زۆر دەخاتە بازاڕەوە

وەزیری بازرگانی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو بڕێكی زۆر لە هێلكە و شیر و ئارد دەخەنە بازاڕەوە و ئامانجیان دابەزاندنی نرخەكانیانە.

ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، خۆراك بە نرخی پاڵپشتیكراو دەخەنە بازاڕەوە بە جۆرێك مریشك بە سێ هەزار دینار بۆ هەر كیلۆگرامێك، ئارد فەردەی 50 كیلۆگرامی بە 37 هەزار دینار و لیترێك شیر بە هەزار دینار و هێلكە بە هەرزانتر لە نرخی بازاڕ دەدەن بە هاوڵاتییان.

بەپێی وتەی وەزیری بازرگانی، ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی قەیرانەكان لە وەزارەتی بازرگانی پلانی داڕشتووە بۆ ئەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا ماسی، گۆشت و پەنیر بە نرخی پاڵپشتیكراو بخەنە بازاڕەوە و بارگرانیی سەر توێژی كەمدەرامەتان سووكبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنەكەی ئەمڕۆی نوێنەران و چارەنووسی سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران

بەپێی ماوە دەستوورییەكان، پێویستە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكی نوێی كۆماری عێراق هەڵبژێرێت، كارنامەی دانیشتنەكەش بڵاوكراوەتەوە، بەڵام پێناچێت دانیشتنەكە…
Total
0
Share