دەنگۆی وشكبوونی سەرچاوەی ئاوی زەڵم ڕەتدەكرێتەوە

ئەحمەد ئاوا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وشكبوونی سەرچاوەی زەڵم و ئاوی ئەحمەدئاوا، دانیشتوویەكی ناوچەكە ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت، تەنها ئاوەكە كەمیكردووە و ئەوەش لەم چەند مانگەدا ئاساییە.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكدا، دەنگۆی وشكبوونی ئاوی ئەحمەدئاوا و نەگەیشتنی ئاو بە باخەكانی ناوچەكە بڵاوكرایەوە.

بەڵام دانیشتوویەكی هاوینەهەوارەكە ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت، لەم چەند مانگەدا كەمبوونەوەی ئاو هەیە و ئەوەش ئاساییە.

هەورامان جەلال، دانیشتووی ئەحمەدئاوا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە مانگەكانی ئاب، ئەیلول و تشرینی یەكەمدا بەشێوەیەكی بنەڕەتی ئاو كەمدەكات، بەڵام شەوان تا بەرەبەیان ئاو بە بڕی پێویست هەیە و جوتیاران كشتوكاڵی لەسەر دەكەن.

وتیشی، “ئاو تائێستا دەگاتە ئەحمەدئاوا، پشتی ئەحمەد ئاوا و گوندەكانی خێڵی حەمە و ئاوایی ڕۆستەم بەگ و كشتوكاڵی لەسەر دەكرێت”.

جگە لەوانەش سەرچاوەكە بۆرییەكی چوار ئینجی هەڵەبجە، بۆرییەكی دیكەی ئاوی بۆ خورماڵ و گوندەكانی دەوروبەری لەسەرە، ئەو دانیشتووەی ئەحمەدئاوا وای وت.

ئەوەشی وت، “بە ڕۆژدا بەهۆی بۆرییە ئاوەكان، هەروەها بەكارهێنان و ونبوونی لە باخەكاندا، ئاو كەمتر دەبینرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆببێتەوە، بەڵام پاشگەزبوونەوە. چرۆ حەمەشەریف…
Total
0
Share