قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی سەربازیی ئەمریكادا كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە هەنگاوەكانی چاكسازیكردن لە سێكتەری پێشمەرگە و دووبارە داڕشتنەوەی پەیكەر بەندیی وەزارەت.

جێگری سەرۆك وەزیران بڵاویكردووەتەوە، “ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێكی سەربازیی ئەمریكی بە ئامادەبوونی جێگری كونسوڵی گشتی كۆبوومەوە و ستایشی هەماهەنگییەكانم كرد”.

وتیشی، “پێم راگەیاندن كە پێویستمان بە راوێژی ئەوانە تا بتوانین ببینە خاوەنی هێزێكی رێكخراوتر و ڕاهێنراوتر، جەختمان لەوە كردەوە كە نابێت هیچ بارودۆخێك كاریگەری لەسەر رێڕەوی چاكسازییەكان لەو وەزارەتە هەبێت”.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لەبارەی رەگەزنامەكانیانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا پارێزەرێكی كورد خەڵات دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share