منداڵێک بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن زڕدایک و منداڵەکانییەوە گیانلەدەستدەدات

منداڵێکی تەمەن 4 ساڵان گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەی لەلایەن منداڵەکانی زڕدایکەکەیەوە ئەشکەنجەدراوە ئەوەش بە هاندانی زڕدایکی.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی ئەلئەنساری هەواڵی پێگەیشتووە کە منداڵێکی کوژراوی تەمەن چوار ساڵ لە نەخۆشخانەیە کە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانیلەدەستداوە.

رووداوەکە لە شاری حەلەبی سوریا روویداوە و زڕدایکی منداڵەکە بەستوویەتییەوە و دوو کوڕەکەی خۆی هانداوە تاوەکو لێیبدەن و ئەشکەنجەی بدەن.

منداڵەکە بەهۆی لێدان و گازگرتن و چڕنوکەوە برینێکی زۆری هەبووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاندووە، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانەوە دەرکەوت کە زڕدایکی منداڵەکە بەناو (ئیمان س.)،  منداڵەکەی بەستووەتەوە و دوو کوڕەکەی خۆی هانداوە بۆ ئەشکەنجەدانی تاوەکو مردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، (ئیمان) و دوو کوڕەکەی دەستگیرکراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

مەرجەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

جۆکۆڤیچ ناسناوی کراوەی ئوسترالیای بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share