شارەزایان: نەمامی ناوماڵ لە زستاندا گرنگیدانی زیاتری پێویستە

دەكرێت ڕووەك بە ڕووناكیی دەستكرد گرنگی پێبدرێت

ڕووەك و نەمامی ناوماڵ پێویستیان بە چاودێریی و گرنگیپێدانی بەردەوامە، بەڵام ئەم ‏گرنگیپێدانە لە وەرزی زستاندا زیاتر دەبێت بەهۆی كەمبوونەوەی تیشكی خۆر و ‏ڕووناكی كە پێویستن بۆیان، كەواتە چۆن دەكرێت لە زستاندا خزمەت بكرێن؟

ڕووەك پێویستی بە ڕووناكییە ئەمەش ئەو شتەیە كە لە زستاندا، بەتایبەت زستانی سەخت ‏كەمدەبێتەوە، لەكاتێكدا تیشكی خۆر بەشێكی سەرەكییە لە سیستمە خۆراكییەكە و ڕێگە بە ‏ڕووەكەكە دەدات وزە بەرهەمبهێنێت.‏

ئەمە ئەو هۆكارەیە كە هەندێكجار وادەكات ڕووەكەكانی ناوماڵ لە گەشە بوەستن كاتێك ‏ڕۆژگار كورت و ڕووناكی و تیشكی سروشتی كەمدەبێتەوە، ئاسانترین چارەسەر ‏گواستنەوەیەتی بۆ نزیك پەنجەرە.‏

لەبری ئەوەش، دەكرێت ڕووەك بە ڕووناكیی دەستكرد گرنگی پێبدرێت لەڕێی ‏بەكارهێنانی ڕووناكی تایبەت بە گەشە، باشتریشە ڕووناكیی “لید” بەكاربهێنرێت كە ‏كارەبای كەمتری پێوستە.‏

لابردنی تۆز و خۆڵ
ڕووناكی كەمتر دەبێتەوە چەندێك گرنگیپێدان كەمبێت، بوونی توێژێك لە خۆڵ و تۆز ‏لەسەر گەڵا دەبێتە ڕێگر لەبەردەم تیشكی خۆر. ‏
یۆرگن هیرمانسدۆرفر، شارەزای ڕووەكەكان ڕوونیدەكاتەوە، ڕێژەی ئەو ڕووناكییەی ‏دەگاتە ڕووەك بەڕێژەی 30% كەمدەبێتەوە لەكاتی بوونی تۆز و خۆڵ لەسەر گەڵاكان.‏

هەواگۆڕكێ چارەسەری بەردەوام نییە
دەشێت زۆر زیادبوونی شێ لە ژووردا، ببێتە هۆی دروستبوونی كەڕوو لەسەر دیوار و ‏شمەكەكان، بۆیە پێویستە ڕادەی شێ لە شوێنی ژیاندا 60% زیاتر نەبێت، دەكرێت ‏پێوەری شێ بۆ زانینی ئەو ڕێژەیە بەكاربهێندرێت.‏

لە ئەگەرێكیشدا ئەگەر ئاستی شێ كەمبوو، دەكرێت دەفرێكی ئاو لەنزیك ڕووەكەوە ‏دابنرێت بۆ بەرزكردنەوەی سنوورداری ڕێژەی شێ و پرژاندنی ڕووەكەكە بە هەندێك ئاو ‏بژاردەیەكی دیكەیە.‏

بەشێوەیەكی گشتی، ئاڵوگۆڕی هەوای ژوور بیرۆكەیەكی باش نییە بۆ هەموو ڕووەكێكی ‏ناوماڵ، هیرمانسدۆرفر دەڵێت، “ئەگەر وشكبوونەوە واتلێدەكات هەست بە نائارامی ‏بكەیت، ئەمە بۆ ڕووەكیش هەر وایە”.‏

دەشێت وشكبوونەوە بۆ ئەو ڕووەكانەی ناوماڵ زیاتر مەترسیدار بێت كە گەڵاكانیان ‏بچووك و ناسكن، لەكاتێكدا پلەی گەرمای دەرەوە كەمترببێتەوە لە 10 پلەی سەدی.‏

بابەتی پێشتر

نرخى نه‌وت دابه‌زی

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەک دەربارەی ڕێوڕەسمی شەڕە پرتەقاڵ لە ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تایتانیك دەردەكەوێتەوە

بۆ یەكەمجار چەند دیمەنێكی كەشتیی گەورەی تایتانیك لەدوای نوقمبوونی دەخرێتەڕوو. دیمەنەكان لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی 80 خولەكی دەرهێنراون كە…
Total
0
Share