بڕیار ڕەشید: یەكەم پەرلەمانتاربووین هەوڵمان بۆ نەوتی سپی دا

د.بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەكەم پەرلەمانتاربووین هەوڵمان بۆ نەوتی سپی دا دابینبكرێت سەرباری هەموو رێگرییەكان چ لە عێراق و لە هەرێمی كوردستان بەردەوامبووین لە ماوەی ڕابردوو هەموو بەڵگەكانمان هەنگاو بە هەنگاو خستەڕوو.

راشیگەیاند، “نووسراوی خۆمان بە واژووی وەزیر بڵاوكردووەتەوەتەوە بە تەحەداوە ئەگەر هەر لایەنێكی سیاسی بە حكومەتی هەرێمیشەوە لەسەر نووسراوی ئەوان پێش ئێمە ڕەزامەندی دراوە با بیخەنەڕوو”.

وتیشی دوای ئەوەی ڕامانگەیاند، “كارەكەمان گەیشتە ئەنجام لایەنە سیاسیەكانی تر و حكومەتیش خۆیان بە ئیشەكەی ئێمەدا هەڵواسی

بێگومان بە ئاسانی بە دەستنەهات و بڕیارمان دابوو چیتر قسەی لەسەر نەكەین، بەڵام بۆ ڕێگریكردن لە چەوەشەكاری ناچاربووین ئەم ڕوونكردنەوە كورتە بدەین”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی زریانەوە 166 كەس لە ئەفغانستان مردوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە دێربیی بچووکی کەتەلۆنیای بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share