لەبارەی تەقینەوەکانی غازەوە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدات

بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی تەقینەوەکانی غاز کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەک دەکات، کە تایبەتە بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هۆکارەکانی رووداوەکان و لێکۆڵینەوە لێیان دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کارکردن بە سیستمی غاز بە هەموو شێوەیەک ڕابگرێت.

دوای چوار ڕۆژ لە تەقینەوەکەی شاری سلێمانی کە تێیدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شاری دهۆک ڕووداوێکی هاوشێوە ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 32 کەس بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دھۆک ھاوخەمتین

بابەتی دواتر

لێزمەباران و بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share