سودانی: لە باشترین دۆخی ئابووریداین

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، وێڕای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار عێراق لە باشترین دۆخی ئابووری خۆیدایەتی لەدوای ساڵی 2003 وە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵاوسانی دۆلارەوە دروستبووە‌، ساڵانێك حكومه‌ته‌كانی پێشوو ئاماده‌نه‌بوون فرۆشتنی دۆلار رێكبخه‌نه‌وه،‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ 300 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ و له‌ بازرگانییه‌كی نایاساییدا بە قاچاخ و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ بردراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ رێكار و بڕیاری گرنگمان بۆ چارەسەری هەموو ئەمانە هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دۆخی دارایی ئێمه‌ له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ باشترینه‌، داهاتی به‌رده‌واممان له‌ نه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كۆگای كه‌لوپه‌لی خۆراكمان هه‌یه‌”.

وتیشی، ” “نیشانه‌ی پرسیار هه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌م ستانداردانه‌ له‌م كاته‌دا بۆچی، یان بۆچی له‌م كاته‌داو له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی سێ مانگیه‌وه‌ جێبه‌جێبكرێن، له‌كاتێكدا ساڵانێك له‌ حكومه‌ته‌كانی پێشوودا ئاماده‌نه‌بوون فرۆشتنی دۆلار رێكبخه‌نه‌وه‌”.

ئاشکراشیکرد، ” شاندێك سه‌ردانی واشنتن ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خۆیاندا چه‌ند دۆسیەیه‌ك ده‌به‌ن، یه‌كێك له‌و دۆسیەیانه‌ش له‌گه‌ڵ بانكی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت كاردانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ چی ده‌بێت ئه‌و ستانداردانه‌ی كه‌ گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌ك دایانناوه‌ كه‌ ئامانجی خوازراو بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان گه‌ره‌نتی بكات”.

 

 

بابەتی پێشتر

قودس.. رووداوێکی تەقەکردن ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا کاتی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و چین ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share