دوایین زانیاری لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوایین زانیاری لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە بەشێك لە هاوڵاتییان پێشتر بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار زەرەرمەندبوون ئەگەر بڕیارەكەی پێشتر هەڵبوەشێندرێتەوە دەبێت قەرەبووی ئەو كەسانە بكرێتەوە كە بەو هۆیەوە زەرەرمەندبوون.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو هەوڵانەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گیراونەتە بەر هیچ ئەنجامێكیان نابێت، چونكە ئەو بڕیارە لەدەسەڵاتی بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراقدایە.

ئاشكرایكرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوەیە و دیارنییە كە نرخی نەوت تاوەكو كەی لەم نرخەی ئێستادا دەمێنێتەوە و ئەگەر ئەو بڕیارە بدرێت و دۆلار هاوشێوەی پێشتر لە بانكی ناوەندییەوە بە نرخیكی كەمتر بخرێتە بازارەوە ئەوا بانكەكە متمانە لە دەستدەدات بۆیە بانكی ناوەندیی بڕیاری لەو شێوەیە نادات.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر كە ئەو بڕیارە لەلایەن بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراقەوە دراوە بەشێك لە هاوڵاتییان زەرەرمەند بوون بۆیە هەر بڕیارێك بدرێت ئەو كەسانە دەبێت قەرەبووبكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی سەرەکیی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share