بەهێزترین پیاوی جیهان بەمەبەستی تۆمارکردنی ریکۆردێکی نوێ لە کتێبی گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان بارهەڵگرێک کە کێشی 30 تۆن دەبێت رادەکێشت.
ئەشرەف کابونجا پیاوێكی بەرەگەز عەرەبی خەڵكی وڵاتی میسرە، بە بەهێزترین پیاوی جیهان ناسراوە، لە نوێترین سەرکێشیدا ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کە بارهەڵگرێک بوو و کێشی 30 تۆن دەبوو لە رێگەی پەتێکی ئەستوورەوە راکێشا.
ئەشرەف لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “ئەم سەرکێشییەم بە بۆنەی رۆژی پۆلیس ئەنجامدا، گرتە ڤیدیۆکەشی بۆ ستافی کتێبی گینز بۆ ژمارە پێوانەییەکان دەنێرم بۆ ئەوەی ریکۆردێکی نوێ تۆماربکەم”.
پێشتر ئەو هاوڵاتییە میسرییە چەندین ریکۆردی دیکەی شکاندووە، وەک راکێشانی ئۆتۆمبێلێكی 16 تۆنی بە ددانەکانی، بە نیازیشە ئەم جارە ئۆتۆمبێلێک کە کێشی 90 تۆن بێت رابکێشێت.