ئەنجێلا مێركل دزیی لێكرا

ئەنجێلا مێركل لە یەكێك لە بازاڕكردنەكانیدا

لە ڕووداوێكی دەگمەندا ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا لەكاتی بازاڕكردندا لە ماركێتێكی تایبەت بە خۆراك لە بەرلین، جانتای پارەكانی دزرا، وەك هەر هاوڵاتییەكی دیكە مێركل پۆلیسی لە ڕووداوەكە ئاگاداركردەوە تا لێكۆڵینەوە بكات و بەدوای دزەكەدا بگەڕێت.

ڕووداوەكە نیوەڕۆی پێنجشەممەی ڕابردوو 24ی شوبات لە یەكێك لە سۆپەرماركێتەكانی گەڕەگی شارلۆتنبۆرگ بووە.

پۆلیس بە فەرمی بڵاویكردەوە، ڕووداوێكی دزیكردن بووە كە لەلایەن ژنێكی تەمەنی 67 ساڵەوە پۆلیسی لێئاگاداركراوەتەوە، بەبێ ئەوەی ناسنامەی بڵاوبكاتەوە كە ڕاوێژكاری پێشووی ئەڵمانیایە.

جانتا دزراوەكەی مێركل ناسنامەی كەسی و كارتی بانكی (EC) و مۆڵەتی شۆفێری و پارەی تیابووە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (بێلد) بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، جانتای پارەكە لەناو جانتایەكی شاندا بووە و مێركل بە عەربانەی ماركێتەكەوە هەڵیواسیوە.

لەكاتی بازاڕیكردنەكەدا مێركل لانیكەم پاسەوانێكی لەگەڵ بووە.

لەماوەی ساڵانی كاركردنیدا وەك ڕاوێژكار، مێركل زۆرجار خۆی دەچووە بازاڕ و پێشتر چەندین جار لە ماركێتەكانی نزیك بارەگای حكومی و شوێنەكانی دیكە بینراوە.

بابەتی پێشتر

مەرجەکانی ڕوسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا چین؟

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی مرۆیی لەبەردەرگای ئۆکرانیایە .. تائێستا 100 هەزار کەس ئاوارەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوبنان.. خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران سەرجەم ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخست

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە لوبنان دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەموو ڕێگاكانی وڵاتەكەیان داخستووە. هۆكاری خۆپیشاندانەكە، دەربڕینی ناڕەزایەتییە…
Total
0
Share