باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا رایگەیاند، لە 30 ئەم مانگەوە تا کاتێکی نادیار کارەکانی رادەگرێت.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، “لە رێکەوتی 30 ئەم مانگەوە راییکردنی سەرجەم کارەکانی کونسوڵیەت لە باڵیۆزخانەکەمان رادەگرین تا کاتێکی نادیار”.
تا ئێستا باڵیۆزخانەکە ئاشکراینەکردووە، راگرتنی کارەکانی بەهۆی دۆخی ئەمنی ئۆکرانیاوەیە یان هۆکارێكی دیکەی لە پشتەوەیە.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ساڵێکی بەردەوامە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ کۆتاییهاتنی لە ئارادانییە.