وەزیرێکی ئیتاڵی تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی ساختەکاری

وەزیری گوشتوگوزاری ئیتاڵیا تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی ساختەکاری و دەسەڵاتی دادوەری بەدوایدا دەگەڕێت.

دەسەڵاتی دادوەریی ئیتاڵیا، دانێلا سانتانش، وەزیری گەشتوگوزاری وڵاتەکەی بە ئەنجامدانی ساختەکاری و قازانجکردنی لەکارەکەی تۆمەتبارکرد، ئەوەش گورزی لە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە داوە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیران ئەنجامبدرێت.

داواکاریی گشتی لە میلانۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “بەدوای دانێلا سانتانش، وەزیری گەشتوگوزاری وڵاتەکە و کۆمپانیا تایبەتەکەی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا دەگەڕێن”.

بەپێی راپۆرتێک کە پێشتر لەلایەن ئاژانسی بلومبێرگەوە بڵاوکراوەتەوە، ساختەکارییەکە لەسەر حسابی دەزگای بیمەی کۆمەڵایەتیی ئیتاڵیا بووە و دۆسیەکە 13 فەرمانبەر لەخۆدەگرێت.

دانێلا سانتانش، وەزیری گەشتوگوزاری ئیتاڵیا ئامادە نییە لێدوان لەو بارەیەوە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی…
Total
0
Share