756 پارچەی ئاسەوار لە بەسرە دۆزرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی لێكۆڵینەوە و هەڵکۆڵینی سەر بە دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپور دۆزینەوەی 756 پارچەی ئاسەواری مێژوویی لە شاری بەسڕە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی لێكۆڵینەوە و هەڵکۆڵینی سەر بە دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپور بڵاویکردەوە، “لەدوای دەستکردن بە پشکنین لە یەکێک لە ناوچە شوێنەوارییەکانی باکووری بەسڕە توانرا چەندین پارچە ئاسەواری گرنگ بدۆزرێنەوە کە مێژووەکانیان بۆ سەردەمی عەباسییەکان دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” 756پارچەی وەک عاج و قاپ پەرداخی مس و بەرد دۆزراونەتەوە کە سەردەمی دروستکردنەکانیان جیاوازە، جگە لەوەش چەند پارچە دراوێک دۆزراونەتەوە کە بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەو شوێنانەی کاری هەڵکۆڵێنیان بۆ ئەنجامدراوە، پاشماوەی چەند خانوویەک دۆزراونەتەوە کە بەشێکیان پایەیان هەبووە، ئەمە جگە لە پاشماوەی ئەو شەقامانەی لەو سەردەمەدا دروستکراون”.

 

 

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی لەبارەی مێردمنداڵە ونبووەکەوە داوایەک لە هاوڵاتییانی هەولێر دەکات

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا کارەکانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share