دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی سەر بە داعشیان راگەیاند، کە ناسنامەی ساختەیان دەرهێناوە تا نەناسرێنەوە.
دەزگای هەواڵگری عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، “به‌پشتبه‌ستن به زانیاری ورد و پشكنینی مه‌یدانی بۆ شانه گومانلێكراوه‌كانی سەر بە چەکدارانی داعش مەفرەزەکانمان بە هاوکاریی و مەفرەزەکانهی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی توانیمان دوو چه‌كداری داعش له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیر بكەین”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و دوو تۆمه‌تباره په‌یوه‌ندییان به شانه تیرۆریستییه‌كانی داعشەوە هه‌یه و وه‌ك چه‌كدار له رقێكخراوه‌كه‌دا کاریان كردووه و ناسنامه‌یان ساخته‌كردووه تا نه‌ناسرێنه‌وه”.
ئاشکراشیکرد، “هەردوو چەکدارەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر راگیراون و لێكۆڵێنەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە”.