نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم لە بەغداد لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە.

دەربارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران بڵاویكردەوە، “لە كۆبوونەوەكەدا، كە لە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسایی پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی (قەرز) كە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرا، لەگەڵ تاوتوێكردنی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بەشێوەیەك كە دادپەروەری تیا بەدیبهێنرێت لە دابەشكردنی تەرخانكراوە داراییەكان بۆ سەرجەم ناوچەكانی عێراق”.

پێشتر سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “شاندی هەرێم هەوڵی زامنكردنی 320 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات”.

ئەگەرچی هەرێم چاوەڕوانە بەغداد بەپێی ڕێككەوتنەكەی پێشووی نێوانیان دوایین 320 ملیار دیناری پشكەكەی وەربگرێت، بەڵام فشاری لایەنە سیاسیە عێراقییەكان و بەتایبەتیش فراكسیۆنی سائیرون ڕێگرە لە بەردەم ئەو ویستەدا.

لە نوێترین هەڵوێستیشدا حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی سائیرون ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم وتی، هەر ڕێككەوتنێك دەربارەی نەوتی كوردستان و داهاتەكەی پێچەوانە بێت لەگەڵ بەندەكانی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بە “پوچەڵ” دادەنرێت.

هاوكات بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بە بۆچوونی من تا حکومەتی هەرێم بە تەواوی نەوت ڕادەستی عێراق نەکات، حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆككۆماری عێراق وتارێك لەبارەی گۆڕانی ئاووهەواوە پێشكەش دەكات

بابەتی دواتر

وڵڤەرهامپتن 0-1 ئەستۆن ڤێلا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەربەست ئامێدی: کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری ئەو حزبە بکرێت

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کشانەوەی لایەنێک هەڵبژاردن دواناخات و بەشدارینەکردنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا دەبێتە…
Total
0
Share