ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو درێژکرایەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ماوەی لێخۆشبوون لە داهاتی ئاو درێژ كرایەوە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانیش بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە ئاگادار كراونەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی داشكاندنی قەرزی داهاتی ئاو لە هاوبەشانی ئاو بەڕێژەی %15، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە هاوبەشانی ئاو بۆ 31/3/2021 درێژ دەكاتەوە.

هاوکات ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ڕاگەیاندووە دوابەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بابەتی داشكاندنی قەرزی هاوبەشانی ئاو بە ڕێژەی %15، ئێستا بڕیاری درێژكردنەوەكە لە 1/1/2021 تا 31/3/2021 درێژ دەكرێتەوە و هاووڵاتییانیش دەتوانن لەو ماوەیەدا سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاشکرایکردووە، “پێشووتر چەند جارێك لە مانگی شەشی ساڵی پار كارمان لەسەر بابەتی لێخۆشبوون كردووە و ڕەزامەندی درابوو، ئێستا ماوەكەی بۆ 31/3ی ئەمساڵ درێژ كراوەتەوە، و بەهۆی ئەو بریارەوە ژمارەیەكی زۆری هاوبەشانی ئاو لێی سوودمەند دەبن”.

حکومەتی هەرێم بەهۆی قەرزاری هاوڵاتییان و هاوبەشانی ئاو و کارەبا بە ڕێژەیەک لێخۆشبوونی دەرکردووە و لە ئێستادا داشکاندن بۆ قەرزی کارەبا لە ٪10 وە دابەزیووە بۆ ٪5

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادە

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نیەتی حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادە.…
Total
0
Share