محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕێككەوتنی هاوبەشی ستراتیژییان واژووكرد.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتەر لە پۆستێكیدا نووسیویەتی، لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕێككەوتنامەی هاوبەشی ستراتیژییان واژووكرد كە نەخشە رێگایەكە بۆ ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەكاندا.
راشیگەیاندووە، بەردەوامدەبن لە كاركردن لەگەڵ دۆستەكانیان وەك چۆن لە بەرنامەی حكومەت پلانی بۆ دانراوە.