یەکێتیی ئەوروپا سەروەت و سامانی پوتین و لاڤرۆڤی سڕکرد

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر سڕکردنی سامانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەسەرجەم وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، پێشنیارەکە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی یەکێتییەکە کراوە و ئەمڕۆ هەینی درێژەی هەبووە و بڕیاری لەسەر دراوە.

هەریەکە لە ئەڵمانیا و ئیتالیا سەرەتا پشتیوانیی پێشنیارەکەیان کردووە و دواتر لەلایەن زۆرینەی وڵاتانەوە پاڵپشتییان لێکراوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا مۆڵەتی چوونەژوورەوەی هەڵگری پاسپۆرتی ڕوسی بەبێ ڤیزا بۆ وڵاتەکانیان ڕابگرن.

ئەو سزایانەی ئەوروپا لەدوای داواکاری ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا هات بە زیادکردنی سزاکانی سەر ڕوسیا دوای ئەوەی هێرشی بۆسەر ئەو وڵاتە دەستپێکرد.

لایەنی ڕوسی لەڕێگەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەوە بەهانەی بڕیاری هێرشەکەی سەر ئۆکرانیای لەلایەن پوتینەوە بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت ناوبرد بۆ لەناوبردنی نازییەکانی ئەو وڵاتە کە دوای ئەو کردە سەربازییە ئۆکرانییەکان دەتوانن بە ئازادی داهاتووی خۆیان دیاریبکەن.

بابەتی پێشتر

نەکەیت پشتگوێیان بخەیت.. چوار نیشانەی باو بۆ شێرپەنجەی پەنکریاس

بابەتی دواتر

بەهۆی دووری کەرتی وزە لە لیستی سزاکانی سەر ڕوسیا، نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share