ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا

دونیا ئیسماعیل، ئەو كچەی بە هاوكاریی خێرخوازان دووجار نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، ئەو كچە تەمەنی 23 ساڵ بووە و دانیشتووی ناوچەی سەقزلی لە پارێزگای كەركوك بووە و ساڵی 2015 نەشتەرگەریی چاندن( گۆڕین)ی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرابوو شەش مانگ لەمەوبەر جارێكی دیكە بە هاوكاریی خێرخوازان نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدرایەوە و ئەمجارەش دووچاری ڤایرۆسێكی كوشندەبووە و تەندروستی تێكچووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەو كچە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

بەفر و باران چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

سودانی و ماكرۆن ڕێككەوتنی ستراتیژیی هاوبەش واژوو دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share